پیری ڕێبوار
لە کتێبی:
گوناهـ
بەرهەمی:
عەلی حەسەنیانی (1939-1992)
2 خولەک
1302 بینین
پیری ڕێبوار گوتی:
زۆری نەماوە ڕێگا
لەم گەوەی سەربکەوین
مێرگی دڵخوازی مە خۆ دەنوێنێ
هەر تکەی ئارەقەیەک
گوڵێکی دەڕوێنێ.
گەل هەموو تۆزاوی
هەموو ماندوو و شەکەت
ئارەقە خوێنی دەمی دڕکی دەشوشت
بەرزەکۆ هێزی دەکوشت
بە وردی توند و پتەو
لە گەوەی سەرکەوتن
بە شەقەی باڵی هەڵۆ
بزە هاتە دەمی خۆر
بە چپەی نەرمی شنە
گوڵ و گیا دەرکەوتن
پیری ڕێوینگ گوتی:
ئەوە ئێوە و ئەوە مەڵبەندی بەهار!
ئەوە ئێوە و گوڵی سوور!
کاتی وەی هاتووە هەڵکەن ئاڵا
لە هەموو دوندی سنوور!
پێشەوای پیر گوتی:
شەو و شەوگار ڕما
پشتی زۆردار چەما
تووشی و سەخڵەتی و کۆیلەیی و دیلی نەما
سێبەرە و هەڵدێ بەرەو تاریکی. بوو بە گۆوەند و زەماوەند لە هەموو شوێنی وڵات
هاتە بەر داری خەبات
هەڵکرا ئاگری ئاگردانان
تێکشکا دەرکی هەموو زیندانان
خۆشی لاولاوێکی گەش بوو کە دەهاڵا لە وڵات
قافڵەی هاتی بەرەو خەڵکی دەهات
هەر دەهات
هەر دەهات
شەونم، ئاوێنەیی بێگەردی خەیاڵ
ڕوومەتی نێرگزە چاومەستی لە ئامێزا بوو
نواڵە بژوێن و بەرین
لە چیا هاڵابوو
زەمزەمەی مۆسیقا
هەڵپەڕینی کچی نوور
هاتوچۆی ئەسپی کەحێل
کۆلکەزێڕینە میداڵی شادی
هەر یەکەو باڵی فڕینی گەل بوو
ڕەنگ و دەنگ تێکەڵ بوو
زۆری نەماوە ڕێگا
لەم گەوەی سەربکەوین
مێرگی دڵخوازی مە خۆ دەنوێنێ
هەر تکەی ئارەقەیەک
گوڵێکی دەڕوێنێ.
گەل هەموو تۆزاوی
هەموو ماندوو و شەکەت
ئارەقە خوێنی دەمی دڕکی دەشوشت
بەرزەکۆ هێزی دەکوشت
بە وردی توند و پتەو
لە گەوەی سەرکەوتن
بە شەقەی باڵی هەڵۆ
بزە هاتە دەمی خۆر
بە چپەی نەرمی شنە
گوڵ و گیا دەرکەوتن
پیری ڕێوینگ گوتی:
ئەوە ئێوە و ئەوە مەڵبەندی بەهار!
ئەوە ئێوە و گوڵی سوور!
کاتی وەی هاتووە هەڵکەن ئاڵا
لە هەموو دوندی سنوور!
پێشەوای پیر گوتی:
شەو و شەوگار ڕما
پشتی زۆردار چەما
تووشی و سەخڵەتی و کۆیلەیی و دیلی نەما
سێبەرە و هەڵدێ بەرەو تاریکی.
هاتە بەر داری خەبات
هەڵکرا ئاگری ئاگردانان
تێکشکا دەرکی هەموو زیندانان
خۆشی لاولاوێکی گەش بوو کە دەهاڵا لە وڵات
قافڵەی هاتی بەرەو خەڵکی دەهات
هەر دەهات
هەر دەهات
شەونم، ئاوێنەیی بێگەردی خەیاڵ
ڕوومەتی نێرگزە چاومەستی لە ئامێزا بوو
نواڵە بژوێن و بەرین
لە چیا هاڵابوو
زەمزەمەی مۆسیقا
هەڵپەڕینی کچی نوور
هاتوچۆی ئەسپی کەحێل
کۆلکەزێڕینە میداڵی شادی
هەر یەکەو باڵی فڕینی گەل بوو
ڕەنگ و دەنگ تێکەڵ بوو