هەموو ڕەنگە
تابڵۆیەک لە ساڵی ١٣٤٤ ی شاری مەهاباد
لە کتێبی:
گوناهـ
بەرهەمی:
عەلی حەسەنیانی (1939-1992)
1 خولەک
1294 بینین
شەقام و بازاڕ،
پڕ لە حەشیمەت،
نیوەی خۆمانە،
نیوەی بێگانە،
بێگانە ئازیز،
خۆیی بێقیمەت کوردی تێداچوو:
یەکێک بێئیمان،
یەکێک پەشیمان،
یەک تەواو دۆڕاو،
یەک سەر لێ شێواو،
یەک تێدا سووتاو،
یەک بە فریوان خۆ فریو دەدا
یەک تێدەکۆشێ خۆ لە کەس نەدا
یەک کوڕی باشە،
یەک دیارە جاشە،
یەکێک وەک نیسکە بەروپشتی نیە،
یەک کەس نازانێ لە کام لایە؟ چیە؟
یەک گیرۆدەی خەم،
یەک بێ زیانە نە زۆر و نە کەم،
یەک بە هیوایە زوو هەڵێ، دەرچێ
یەک دەستەودوعا: قەت شەو لانەچێ بەڵام بێگانە،
مشکی هەمبانە،
هەر زیتەی چاوە و بزەی سمێڵە
لە سەر مە گۆڵە، هەر چەندە دێڵە
ئەگەر بۆ ئێمە، بەهار پاییزە، :::خۆشین لێ زیزە،
بۆ وان پاییزیش چەشنی بەهارە
«تاکوو ئەم بایە لەو کونەیڕا بێ»
بێگانە هەمووی ئاغا و سوارە
لە لایەکی دی، جا مەگیم با بێ
پڕ لە حەشیمەت،
نیوەی خۆمانە،
نیوەی بێگانە،
بێگانە ئازیز،
خۆیی بێقیمەت
یەکێک بێئیمان،
یەکێک پەشیمان،
یەک تەواو دۆڕاو،
یەک سەر لێ شێواو،
یەک تێدا سووتاو،
یەک بە فریوان خۆ فریو دەدا
یەک تێدەکۆشێ خۆ لە کەس نەدا
یەک کوڕی باشە،
یەک دیارە جاشە،
یەکێک وەک نیسکە بەروپشتی نیە،
یەک کەس نازانێ لە کام لایە؟ چیە؟
یەک گیرۆدەی خەم،
یەک بێ زیانە نە زۆر و نە کەم،
یەک بە هیوایە زوو هەڵێ، دەرچێ
یەک دەستەودوعا: قەت شەو لانەچێ
مشکی هەمبانە،
هەر زیتەی چاوە و بزەی سمێڵە
لە سەر مە گۆڵە، هەر چەندە دێڵە
ئەگەر بۆ ئێمە، بەهار پاییزە،
بۆ وان پاییزیش چەشنی بەهارە
«تاکوو ئەم بایە لەو کونەیڕا بێ»
بێگانە هەمووی ئاغا و سوارە
لە لایەکی دی، جا مەگیم با بێ