٣
لە کتێبی:
پێنج ئەنگوست دەبنە یەک مست
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
1511 بینین
قامکە گەورەی ورگ زل،
تەوەزەل و تەپ و فل،
ئەیوت: ئاشنا ناخوازم؛
لە لاوازان جیاوازم.
***
خەنینی ئەهات شادە،
ئەیوت: بەسیە ئیفادە
تۆ ناوت ئەسپێ کوژە،
من ناوم دۆشاومژە.
***
ناز دەکا باڵابەرزە:
کێ وەک من جوان و تەرزە؟
خشڵ و خەمڵ و لەرزانە،
شیاوی باڵابەرزانە.
***
براتووتە -وە بۆڵە-
ئەنگوستیلەی لە کۆڵە
ئێژێ: من دەوڵەمەندم
ئیتر وەچی دەربەندم.
***
تووتەی پۆخەکەی پووتە
کورتەباڵایە، ڕووتە
سەری دەبەر خۆی ناوە
لەم ناوە بێکەس ماوە.