خەیاڵ
لە کتێبی:
            گوناهـ
        بەرهەمی:
                عەلی حەسەنیانی (1939-1992)
        
             1 خولەک
             2158 بینین
        
        
    
                :خەیاڵێک بوو...
گوتم: با چارەنووسم،
- چارەنووسێکی کە دایانناوە بۆ من باب و باپیرم -
بگۆڕم،
تێکی دەم،
لای بەم... :خەیاڵێک بوو...
گوتم: با بەردەڵانی ژینی داهاتووم،
- وەکوو مەنسوورەکەی هەللاج -
لە هەللاجی بدەم.
لای دەم... :خەیاڵێک بوو...
خەیاڵێکی جوان و پاک و پیرۆز بوو...
دەمێک وێرغە،
دەمێک نەرمە،
دەمێک پڕتاو،
کوتام،
ڕۆییم بەرەو ئامانج... :گوتم: هەرچەندە بەردی سارد و گەرمم بێتە سەر ڕێ نابەزم،
مەردەم... خەیاڵێک بوو...
خەیاڵی دوێنێکەم وا بوو،
سبەینێ چۆن دەبێ ئاخۆ...؟
			
            
        گوتم: با چارەنووسم،
- چارەنووسێکی کە دایانناوە بۆ من باب و باپیرم -
بگۆڕم،
تێکی دەم،
لای بەم...
گوتم: با بەردەڵانی ژینی داهاتووم،
- وەکوو مەنسوورەکەی هەللاج -
لە هەللاجی بدەم.
لای دەم...
خەیاڵێکی جوان و پاک و پیرۆز بوو...
دەمێک وێرغە،
دەمێک نەرمە،
دەمێک پڕتاو،
کوتام،
ڕۆییم بەرەو ئامانج...
مەردەم...
خەیاڵی دوێنێکەم وا بوو،
سبەینێ چۆن دەبێ ئاخۆ...؟