پرسیار

لە کتێبی:
گوناهـ
بەرهەمی:
عەلی حەسەنیانی (1939-1992)
 1 خولەک  1093 بینین
لە نێو ئەو گشتە ستێرانە کە تۆ دەیبینی،
تاکە یەک ئەستێرە،
هۆی ژیانی من بوو...
داخەکەم، لێم ون بوو...
 
خۆشەویستم! هاوڕێم!
پێم بڵێ لێی بگەڕێم؟
یا بڕۆم لێی بگەڕێم...؟