ڕووت شەمسی تەمووزە هەموو پڕ تابش و تاوە
لە کتێبی:
دیوانی ئەدیب
بەرهەمی:
ئەدیب (1874-1932)
2 خولەک
1180 بینین
ڕووت شەمسی تەمووزە هەموو پڕ تابش و تاوە
ئەگریجەیی چین چینە لە ڕووت پەخش و بڵاوە
حەیرانی دەمت بم بە مەسەل شووشە گوڵاوە
قوربانی دوو زولفت کە دەڵێی سونبولی خاوە
مەیلت ئەوە چەند ڕۆژە لەسەر وەعدە نەماوە
ڕۆژێ نییە مەستانە کە عەهدت نەشکێنی
وەک کاهڕوبا ئەو دڵی مسکین نەڕفێنی
وەک قەوس و قەزەح ساتێ بە ڕەنگێ دەنوێنی
بێ گیان، بەدەنی خەستەجگەر! بۆ چی دەمێنی
وەک شووشەیی ناسک دڵی بێچارە شکاوە
پێم فەرموو: گوناهم چییە ئەی سەروی دڵارام
چیدی مەکە دڵڕەنجە ئەسیری منی ناکام
کوا تاقەتی ئەو جەورە هەموو تاب و توانام
ئەبرۆیی کەچت حاڵی دەمی مەرگی نیشان دام
تەهدیدی سەری تیری موژانت بە عەلاوە
ئاوارە و خونخوارە، مەگەر وامقی عەزرام
لۆمەم چ دەکەن، کوشتە و سەرگەشتەیی لەیلام
غەرقی غەم و سەوداسەر و ئاشوفتە و شەیدام
بۆ دانەیی خاڵت بە فریو چووم، دڵی کێشام
سەرتاسەری دەورەی قەمەرت، دانە و داوە
سێوی چەنەگەت، ئاوی حەیات و چەهی زەمزەم
ئەی گیانی عەزیزم بە فیدای ئەو سەر و پەرچەم
ئەوڕۆکە دەڵێم خاکی هەموو دەر وەسەرم کەم
پرسیم: چییە دەرمانی برینی دڵی پڕغەم؟
فەرمووی کە دەوای سەهوە ئەدیبناسناوی ئەدەبی کاری کراوە