تازە گوڵی چیمەنین
لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
1362 بینین
تازە گوڵی چیمەنین
بەرخە کۆرپەی وەتەنین
ئێمە کە دەستەی کچین
هەموو بۆ مەکتەب ئەچین
پێغەمبەر خۆی فەرموویە
بەهەشت ژێر پێی دایکانە
بەڵام دایک ئەوانەن
عیلم و فەنیان ڕەوانە
هەتا سەویەی کچانمان
بەرز نەبێت لە ئیدراکا
مناڵی چاک پێ ناگا
وەتەن تەرەقی ناکا
ئێمە حەز لە شەڕ ناکەین
بەهیوای خوێندن و چاکەین
نەتەوەی باش پەیدا کەین
وێرانەمان ئاوا کەین