حەز دەکەین بەرنامەی مەزهەبی بنووسی!

لە کتێبی:
چێشتی مجێور
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  705 بینین

هەر ئەو ڕۆژە چووبوو گوتبووی دەبێ هەژار بکەنە کارمەندی ڕەسمی. گوتبوویان عومری زیادە و ناکرێ. گوتیان نابێ کەسێک لە ئیدارەیەک دوو مەعاش وەرگرێ. نووسیم بەرنامەی ڕادیۆ نانووسم. چووبوون بە «قوتبزادە»یان گوتبوو؛ ئیجازەیەکی نووسیبوو کە بۆ هەژار قەیدێ ناکا. تا کوردێکی بنەجوو بە ناوی «میهراسا» - کە بە جوولەکەیی ناوی «بدوحی» بووە - کرا بە مودیری «بروون مەرزی». لێی پرسیم:

- لەو بەو لاوە چیمان بۆ دەنووسی؟

- بۆ چی مەلای جزیری و تاریخی ئەردەڵانتان ناوێ؟

- حەز دەکەین بەرنامەی مەزهەبی بنووسی!

ئیتر چوومە لای سولەیمانی و خۆم لە بەرنامەی مەزهەبی دوور خستەوە و ئیستعفام دا.