جیاوازیێکی گرینگ نێوان کوردی خوێندەوار و نەخوێندەواری عێراق
لە کتێبی:
            چێشتی مجێور
        بەرهەمی:
                هەژار (1921-1991)
        
             1 خولەک
             1537 بینین
        
        
    گەرەکە ئەمە بڵێم کە کوردی عێراقی (خوێندەوارەکانیان) زۆر گوێ بە ئەخلاقی باش نادەن. پیاوی زۆر باشیان تێدا هەڵدەکەوێ؛ بەڵام کەمێک لە ناو زۆری نالەبار و بێباردا. تەبەقەی سادە و کەم خوێندەواری کوردی عێراقی لە کوردی هەموو شوێنەکانی تری کوردستان- کە دیومن- پیاوتر و ڕاستتر و بێفێڵتر و سەخی و خۆڕاگرترن. پیاو هەق بڵێ، زۆر لە پڕاییی کوردی ئێران نەجیبتر و بەوەفا و ئەمەگترن...