تەرجەمەی شەرەفنامە
لە کتێبی:
چێشتی مجێور
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
1171 بینین
کەوتمە سەر ئەو فکرە کە شەرەفنامە بە کوردی تەرجەمە بکەم. بەڵام کتێب لە کوێ بێنم؟ ساڵح مەحموودی بارزانی (خوارزای مەلا مستەفا)- کە کرمی کتێبە- شەرەفنامەی فارسیی چاپی میسر و شەرەفنامەی عەرەبیی تەرجەمەی «عەلی عەونی» و شەرەفنامەی عەرەبیی تەرجەمەی «مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی» بۆ هێنام و ملم لێ نا. لە پاش کاری نووسینی کەرەستەی ڕادیۆ و بە بنکە ڕاگەیشتن و نووسینی مەقالات بۆ ڕۆژنامە و شتی تر، وەختێکم دەدزیەوە، یا لەبن دارێک، یان شەو لە سەر جێگە، خۆم بە تەرجەمەوە خەریک دەکرد.