چۆن فێرە کورمانجی بووم

لە کتێبی:
چێشتی مجێور
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  1189 بینین

کە چوومە جزیرە هیچ کرمانجیم نەدەزانی؛ بە عارەبی قسەیان دەگەڵ دەکردم. دەفتەر و قەڵەمم وەکار خست. ڕۆژانە لای چەچاناغای حاجۆ - کە هیچ زمانێکی نەدەزانی کرمانیجی نەبێ - دادەنیشتم، ئەو دەیگوت و من دەمنووسیەوە. لەم و لەویشم هەر دەپرسی و خۆم فێرە کورمانجی کرد.