سمتی دەلەرێتەوە دەڵێی دووگی مەڕە
لە کتێبی:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
بەرهەمی:
حاجی قادری کۆیی (1816-1897)
1 خولەک
944 بینین
سمتی دەلەرێتەوە دەڵێی دووگی مەڕە
گرد و سپی و لووسە وەکوو تووری تەڕە
ماڵێکە ئەگەر بدا بە نەقدی دڵ و جان
خۆشتی لە سەری بنێی، جەهەننەم بکڕە