نەقدی عومرم بە غەزەل دا و دوکانم دانا

لە کتێبی:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
بەرهەمی:
حاجی قادری کۆیی (1816-1897)
 1 خولەک  776 بینین
نەقدی عومرم بە غەزەل دا و دووکانم دانا
هیچ کەسێ نەیکڕی، ترسام لە ڕزین و لە خوران
بێ بەها دامە ئەم و ئەو وەکوو کوردێک کە ڕژا
ڕۆنی؛ ئەو وەقتە دەڵێ: کردمە خێری کوڕەکان