پەرچەم و فێسی کەچی تۆ ئەی جوان
لە کتێبی:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
بەرهەمی:
حاجی قادری کۆیی (1816-1897)
1 خولەک
1248 بینین
پەرچەم و فێسی کەچی تۆ ئەی جوان
تاجی کەیانە و عەلەمی کاویان
من لە غەمت ڕێگەیەکم کەوتە بەر
خوانی بەهەشتە و سەفەری هەفتخوان
بێژەنی چاهی زەقەنی تۆیە دڵ
ڕاهی نەجاتی فەلەک و ڕێسمان
تیری موژەت بۆ دڵی ئەسفەندیار
تیری گەزی ڕۆستەمی مازەندەران
فیرقەتی تۆ لەشکری ئێرانییە
سەبری منیش لەشکری توورانیان
بەسیەتی سا خوێنی سیاوەش نییە
جان و دڵت بردووە هەم دینمان
حاجیناسناوی ئەدەبییە فیردەوسیی کورد، سا ئەتۆش
گوێ وەکوو مەحموود مەدە قەولی بەدان