جەهلی ئیشکالی مەسایل وا خەتی زانینمە
لە کتێبی:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
بەرهەمی:
حاجی قادری کۆیی (1816-1897)
1 خولەک
1144 بینین
جەهلی ئیشکالی مەسایل وا خەتی زانینمە
زولفی تۆ قەید و حەواشیی سیلسیلەی ئاهینمە
دەخڵی خەرجی خۆمە بارانی نەباتانی زەوی
هەوری پاییز ڕوویی سووتان خوسرەوی هاوینمە
خامە داخوازی دەکا ئەبکاری مەعنا، پێی دەڵێ:
ڕووسیاهی دووزمان قەتعی سەرت کابینمە
ڕۆژی هیجران مەیلی ئەغیاری هەبوو ها بمکوژە
حامیلی باری خەمت هەر گیانە چاو خائینمە
عەزمی تابووری سەفی موژگانی تۆ بۆم هات بەتاو
هێرشی بۆ قەلعەیی ئیمانە یا ئایینمە
سەیری حاجیناسناوی ئەدەبی کردووە یار هات و ئێستا دەیکوژێ
یا خودا وا بێ ئەمن چەند ساڵە وا ئامینمە