بەستەیی زولفی نیگارێکم ڕەسەنبازی دەکا

لە کتێبی:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
بەرهەمی:
حاجی قادری کۆیی (1816-1897)
 1 خولەک  2252 بینین
بەستەیی زولفی نیگارێکم ڕەسەنبازی دەکا
سەففی موژگانی لە تابووری سوپای غازی دەکا
سامیری گۆسالەیە توڕڕەی کە تەڕڕاری دەکا
ساحیری ئەسڵی هەیە غەمزەی کە غەممازی دەکا
هەر وەکوو عیسا لە سەر بەحری هەوا کەوتە سەما
هەرچی مووسایی نەبێ چۆن نەفیی ئیعجازی دەکا
من فەقێم و غەیری سیپارەم لە باخەڵدا نییە
ئەو کەسەی ساحێب قڕانە ئیددعای غازی دەکا
ساغی لەم ڕێگایەدا کاری لە دین چی؟ سادقە
هەر کەسێکی عاشقە ئەلبەتتە ئەنبازی دەکا
دڵ کە دەربەندی حەیا و نەنگ و نام و عارییە
ئەو قسووری کردووە دێ ئارەزووی نازی دەکا
سەیری لەو تەننازییە قازی بە موفتی ناکرێ
سۆفی ئیمانی دەدا حاجیناسناوی ئەدەبی بە گیان ڕازی دەکا