زانیارییەکان
کەلەپوور بناغەی ئەم شانۆگەرییەی داوەتەوە و لە کڵاوڕۆژنەی بەیتە میللیی فۆلکلۆرییەکانیەوە تیشکی وەرگرتووە لە کوورەی ئەواندا قاڵ کراوەتەوە. ئاوڕدانەوەیەکە لە سەردەمە تاریکەکانی ڕابردووی دوور.
ئەو کارەسات و بەسەرهاتانەی لە واقیعی تاڵی ڕۆژانەی ژیانی ئەوسای دڵداراندا لەنێوان خێر و شەڕدا لە چنگاوشبوونی یەکتر و زۆرانبازییەکی سەختدا بوون. ڕووداوەکان لە سنووری کات و وەختی ئەو سەردەمانەدا ماونەتەوە و بە لای ڕابردووی نزیک و ئێستەماندا نەهاتوون.
کەسەکانی ئەم شانۆگەرییە
* «پیرۆت»: شوانەی گوند
* «مام وسوو»: ڕەزەوان
* «بایز»: کوێخا
* «سوارە»: هاوڕێی پیرۆت
* «خاوەر»: کچی کوێخا و دڵخوازی پیرۆت
* «هەمین»: ژنی کوێخا بایز
* «پیرباڵ»: ئاشەوان
* «باپیر»: بەتەمەنترین پیاوی گوند
* «مەمەند»: کوڕەزای باپیرە، مناڵی یەکەم
* «زۆراب»: کوڕەزای باپیرە، مناڵی دووەم
* «حەمە»: قەتارچی
لەگەڵ:
* کۆرسی سەرەکی
* کۆرسی مناڵان
* حیکایەتخوان
* دەرهێنەر
هەر وەها:
* کۆمەڵە خەڵکێ
* ڕێبوارێ
* چەند دەنگێ.