فەڕەنگی میللەتێ، کافر دڵێ، ئەگریجە تەرسایێ
لە کتێبی:
دیوانی وەفایی
بەرهەمی:
وەفایی (1844-1902)
1 خولەک
787 بینین
فەڕەنگی میللەتێ، کافر دڵێ، ئەگریجە تەرسایێ
مەلایک سوورەتێ، ئاهوو خەرامێ، ماهـ سیمایێ
پەری پەیکەر بوتێ، گوڵ پەرچەمێ، زنجیر گیسوویێ
شەکەر لەب، نازەنینێ، عیشوەسازێ، سەرو باڵایێ
نیگارێ، توندخوویێ، سەرکەشێ، عاشق کوشێ، شۆخێ
گوڵەندامێ، دڵئارامێ، سەمەنبەر، دیدە شەهلایێ
بە دوو زولفان ڕەسەن بازی، بە دوو ئەگریجە تەننازی
بە دوو چاوان سیحرسازی، بە دوو لێوان مەسیحایێ
کەمان ئەبرۆی پەیوەستێ، لە عیشوەی نێرگسی مەستێ
کە سەهمی خستە نێو شەستی نران هەریەک لەسەر لایێ
هەڵیدا دای لە جەرگم، خستمی قەسدی سەری کردم
شەهیدی «کەربەلا» من بووم، ئەسیری دەستی تەرسایێ
شکاندی سەددی ئیمان، پشتی دین دەستی تەوانایێ
حیجابی ئابڕوو، تۆبەی وەفاییناسناوی ئەدەبی سیدقی مەولایێ
دەخیل ئەی هەم جەلیسان، ئەی ڕەفیقان، خزمە تا ماوم
بە هەر نەوعێکی بۆ خۆتان دەزانن بۆم بکەن ڕایێ
هەموو عومری عەزیزم سەرفی دەردی ئینتیزاری بوو
بەسەر وەختی وەفاییناسناوی ئەدەبی داخۆ دێ ئەم شۆخە یا نایێ