ڕاوچی
لە کتێبی:
زەوی سەخت و ئاسمان دوور
بەرهەمی:
مارف ئاغایی (1966-1998)
1 خولەک
902 بینین
ڕاوچییەک لە بۆسەدایە. بەفر وڵاتی داپۆشیوە. زۆر برسییە. بە خەیاڵی خۆی دەبێتە باڵندە. هەڵدەفڕێ. لە ئاسمان برسیەتی تەنگی پێ هەڵدەچنێ. چاوی بە ڕەشایییەک دەکەوێ. لێی نزیک دەبێتەوە. ڕاوچییەک سێرەی لێ دەگرێ. لەناکاو ڕاوچییەکە دەبینێ. دەیەوێ بگەڕێتەوە. دڵی وەک چۆلەکە لێ دەدا. تەقە لە تفەنگی ڕاوچییەکە دێ و ترپە لە لەشی باڵندەکە دێ. ئەم وە خۆ دێتەوە. تفەنگەکەی فڕێ دەدا. ئەوە ئاخرین جاری بوو کە ڕاوی دەکرد.