نامۆ

لە کتێبی:
زەوی سەخت و ئاسمان دوور
بەرهەمی:
مارف ئاغایی (1966-1998)
 1 خولەک  1387 بینین
مەلەی زەریا
ژیانی نێو دارستان و
هەڵگەڕانی قەدی چیا
چەندە سەختە:
زەریا، دڵۆپ
دارستان، دار
چیا، گاشە
دەبوغزێنێ.