خۆشەویستی
لە کتێبی:
زەوی سەخت و ئاسمان دوور
بەرهەمی:
مارف ئاغایی (1966-1998)
1 خولەک
1715 بینین
ئاسمان بە قەد من
ئەستێرەکانی خۆش ویستبایە،
هیچ ئەستێرەیەک
دانەدەڕژا. زەریا بە قەد من
ماسییەکانی خۆش ویستبایە،
هەرگیز دەنووکی ماسیگرەکان
نەدەبووە تابووت. چیا بە قەد من
بەفری خۆش ویستبا،
یا هەر چوار وەرزان بەفری دەماوە،
یا خۆیشی لەگەڵ ئەوا دەتواوە.
بەڵام داخەکەم
ئاواتم: ئاسمان، زەریا و چیایە
خۆیشم: ئەستێرە و ماسی و بەفرم.
ئەستێرەکانی خۆش ویستبایە،
هیچ ئەستێرەیەک
دانەدەڕژا.
ماسییەکانی خۆش ویستبایە،
هەرگیز دەنووکی ماسیگرەکان
نەدەبووە تابووت.
بەفری خۆش ویستبا،
یا هەر چوار وەرزان بەفری دەماوە،
یا خۆیشی لەگەڵ ئەوا دەتواوە.
بەڵام داخەکەم
ئاواتم: ئاسمان، زەریا و چیایە
خۆیشم: ئەستێرە و ماسی و بەفرم.