پێنج کۆپلە شێعری یاغی
لە کتێبی:
زەوی سەخت و ئاسمان دوور
بەرهەمی:
مارف ئاغایی (1966-1998)
1 خولەک
1463 بینین
١
تا چاو بڕ دەکائاڵقەی پرسیارم
بە هەودای ڕێدا هەڵپەساردووە.
بەڵام ئاڵقەکان
تەنافی دارن،
تەرمی وەڵامم
پێ نیشان دەدەن.
ئەرێ ئەمن کێم؟
تا زیاتر لە خۆم نزیک دەبمەوە
زیاتر لە بوونم،
دڵسارد... ناهومێد.
بەو ڕاستیە بگەم:
من تراویلکەم!
٢
هەر تەنیا من نیملە نێو چوارچێوەی "سەعات"یان خست و
وەک کەڵی گیرە
خولیان پێ لێدا.
۳
ئاوێنەی ڕۆحمقوڕ و چڵپاوی ڕێگەی دژواری
پێدا پڕژاوە.
دەنگی دەفێکە
لە نێو چەمەریی
ناشتنی تەرمێک
۴
دەزانن خوێنملەگەڵ چ ئاوێ،
تێکەڵ کردووە؟
لە لەپی دەستما
گیانی بەخت کرد
تا تێراوم کا.
خوێنم پێشکەشتان،
ساڵی داهاتوو
ڕۆحم دەنێرم
بۆ باغەوانیی
گوڵزاری لالە.
٥
لە ڕۆژی ڕوونیشچرای دڵ هەڵکەن
"بە گڕی برووسکە"
ئەو دەم تێدەگەن
چەندە بێ تیشکە.