یاد

لە کتێبی:
زەوی سەخت و ئاسمان دوور
بەرهەمی:
مارف ئاغایی (1966-1998)
 1 خولەک  959 بینین
گەر بارانی بیرەوەریی ڕابردووی دوور
لە پێدەشتی ویشکەڵانی
دڵی تینووما نەبارێ،
ڕەگی داری خەو سیس دەبێ و
بەری خەون
ناگرێتە خۆی.
 
تۆ ئەو هەورە خەیاڵینەی،
شووشەی تیژی هیچ سنوورێ
ناتوانێ زامدارت بکا.
 
من مرۆڤم و
ناشتوانم
لەم سنوورە لۆکەیییەش دەرباز ببم!