پەنا

لە کتێبی:
زەوی سەخت و ئاسمان دوور
بەرهەمی:
مارف ئاغایی (1966-1998)
 1 خولەک  1072 بینین
ئەو دەمانەی هەوری هەستێک
لە دەروونما دەگرمێنێ و
بە ڕێژنە
بارانی وشە دەبارێنێ،
پەنا دەبەم
بۆ ژێر چەتری ئاوریشمینی شێعرێکی نوێ.