هەرمان
لە کتێبی:
زەوی سەخت و ئاسمان دوور
بەرهەمی:
مارف ئاغایی (1966-1998)
1 خولەک
1205 بینین
فریشتەی بەفر
لەپاش سەفەری دوور و درێژی باوەشی ئاسمان،
لەسەر سوور گوڵی گۆنای تۆ نیشت و
زوو توایەوە. سەرپەنجەی نەرمی بۆنی ڕێحانە
دوای شەوی زولفت،
دەنێو بێستانی سینەی تۆ گەڕا و
قەت نەبڕایەوە. زەردە گەڵایەک
لەنێو کۆڵانی پڕبیرەوەریی دەنگی خوسپەی پێت
خۆی کردە پێخوست،
بە لکی سەوزی درەختێکدا
نەلکایەوە.
لەپاش سەفەری دوور و درێژی باوەشی ئاسمان،
لەسەر سوور گوڵی گۆنای تۆ نیشت و
زوو توایەوە.
دوای شەوی زولفت،
دەنێو بێستانی سینەی تۆ گەڕا و
قەت نەبڕایەوە.
لەنێو کۆڵانی پڕبیرەوەریی دەنگی خوسپەی پێت
خۆی کردە پێخوست،
بە لکی سەوزی درەختێکدا
نەلکایەوە.