چەند کۆپلە شێعری سەربەخۆ
لە کتێبی:
زەوی سەخت و ئاسمان دوور
بەرهەمی:
مارف ئاغایی (1966-1998)
1 خولەک
1365 بینین
1
لێوم پەنجەی باغەوانێکە،چاوەڕوانە:
بەری ماچێ
لە داری بەژنی تۆ بچنێ.
2
هەوری یادتبەسەر داربەڕووی باڵاما ڕادەبوورێ.
بریا هەور دەستی بوایە!
3
من بەروبووی داری گریان،تۆ ڕێبواری نێو باغی سەوزی پێکەنین.
4
سینگی هەور،کاغەزی زۆر نامەی من بوو.
هەور گریا،
کاغەز بە دەستت نەگەیی.