شەقام
لە کتێبی:
ڕەنگاڵە
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
1819 بینین
بیرم ناچێ ئەو شەقامەی
ئێوارەیەک بانگی کردین
داوای پیاسەی چەند سەعاتێکی لێ کردین
بیرم ناچێ
لەو سەرەوە
کە تەنیا خۆم گەڕامەوە
سەرنجم دا: شەقام بووبوو بە هەردووکمان.
لەشوێن چرپەت
چرۆ سەری دەرئەهێنا.
لەشوێن تاسەم
شەوقی گڵۆپ
ڕێژنەی قژی بارانێکی
زۆر لەسەرخۆ دائەهێنا.
لەو جێیەدا
کە پێکەنیت
زنەی ئاوازێکی ڕووناک
هەڵئەقوڵا!
لەو جێیەشدا
دەستم گرتی
بینیم لاولاوێ بە باڵای فوارەیەکدا
هەڵئەزنا!
لەو جێیەشدا
لەو جێیەشدا
ماچم کردی
بینیم هەرچی دەم و لێوی
دڵدارانە بوونەتە هەنگ
بۆ مژینی ئەو «شانە»یەی
کە ماچەکەی من و تۆی کرد
بە هەنگوینی ئەم جیهانە!
بیرم ناچێ ئەو شەقامەی
ئێوارەیەک بانگی کردین
داوای پیاسەی
چەند سەعاتێکی لێ کردین
بیرم ناچێ
چۆن بیرم چێ؟!
ئێوارەیەک بانگی کردین
داوای پیاسەی چەند سەعاتێکی لێ کردین
بیرم ناچێ
لەو سەرەوە
کە تەنیا خۆم گەڕامەوە
سەرنجم دا: شەقام بووبوو بە هەردووکمان.
لەشوێن چرپەت
چرۆ سەری دەرئەهێنا.
لەشوێن تاسەم
شەوقی گڵۆپ
ڕێژنەی قژی بارانێکی
زۆر لەسەرخۆ دائەهێنا.
لەو جێیەدا
کە پێکەنیت
زنەی ئاوازێکی ڕووناک
هەڵئەقوڵا!
لەو جێیەشدا
دەستم گرتی
بینیم لاولاوێ بە باڵای فوارەیەکدا
هەڵئەزنا!
لەو جێیەشدا
لەو جێیەشدا
ماچم کردی
بینیم هەرچی دەم و لێوی
دڵدارانە بوونەتە هەنگ
بۆ مژینی ئەو «شانە»یەی
کە ماچەکەی من و تۆی کرد
بە هەنگوینی ئەم جیهانە!
بیرم ناچێ ئەو شەقامەی
ئێوارەیەک بانگی کردین
داوای پیاسەی
چەند سەعاتێکی لێ کردین
بیرم ناچێ
چۆن بیرم چێ؟!