کە خەو بە تۆوە ئەبینم
پێشکەشە بە کورتە شیعرەکانی نەجیبە ئەحمەد بە نێوی «وردە گلەیی»
لە کتێبی:
گەشەی ئەوین
بەرهەمی:
ژیلا حسەینی (1964-1996)
1 خولەک
1022 بینین
(١)
خەو ئەبینمدەستم ئەگری و لە تۆفانی سەرسامیدا
بەرەو کەنار ئەمڕفێنی
بۆ بەیانی...
خۆت تۆفانی
(٢)
لە خەوما تۆکورە باڵا بەرزەکەیت و
دەس هەڵئەبڕی
لە باخەکەی دراوسێتان
سێوێک ئەدزی و ئەیدەی بە من
دائەچڵەکێم
باخەوانێکی تووڕەیت و
سێوەکەت لێ دائەشارم
(٣)
هەرچی شەوە تۆ پاڵەوانی خەوەکانتۆ ئەستێرە و شاخ و ئاسمان
جوانی و بزە و مێهرەبانی...
بۆ بەیانی؟