وەکوو داری ئەمەلم سەبر و وەفام بێسەمەرە

لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
 1 خولەک  718 بینین
وەکوو داری ئەمەلم، سەبر و وەفام بێسەمەرە
وەکوو ڕێگەی تەڵەبم، ڕێم هەموو کێو و کەمەرە
من کە ماڵکاولی دەستی ستەمی جانان بووم
چی بڵێم قیروسیە وا دڵەکەم دەربەدەرە
گوێم نەدایە ئەگینا پێی دەوتم ناسیحی عەقڵ
مەگرە ئەم ڕێگەیە پڕ جەردە و خەوف و خەتەرە
خەبەری دامێ بە دنیایێ ئیدی ئاواتت بەدینایی
ئێستە وا خۆی دەنوێنێ کە ئەڵێی بێخەبەرە
بۆچ لەبەر چاوی ئەتۆ کەوتووە تاهیرناسناوی ئەدەبی جانا
هیچ دەزانی کە بە دڵ تاڵبی ساحیب نەزەرە