تابەکەی بتلێم بە ئێشی دەردی بێ دەرمانەوە
لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
1 خولەک
1009 بینین
تابەکەی بتلێم بە ئێشی دەردی بێ دەرمانەوە
تابەکەی بمرم لە داخی ڕەنجی بێ پایانەوە
چاومە پڕ فرمێسکی حەسرەت، لێومە پڕ ئاهی جەفا
دڵمە هەڵقرچا بە کڵپەی ئاگری حیرمانەوە
داخی مەحڕوومی لە جیسم و ڕۆح و دڵما زاهیرە
بەسیە ئیستیغنا بە تەنز و تەعن و تاڵی زوانەوە
تۆ وەکوو لەیلی بە مەیلی بن سەلامێ مایلی
من وەکوو مەجنوون بە وێڵی کەوتمە کێوانەوە
تۆ بە لێوی لەعلەوە هەر پێکەنینە مایەکەت
بێڵە با من هەر بناڵێنم بەدەم گریانەوە
بۆچ منی ئاوارە مەحوی خاتری ئەو یارەمام
بۆچی نەیهاویشت لە من سەد تیر بە سەد پەیکانەوە
بۆچ بڵێسەم دار و بەرد و کێو و سارای گرتە بەر
من کەچی هەرمامەوە بەم عیشقی بێ سامانەوە
ڕاستی، داخی دا بە جەرگم چەوتە بۆ من حاسڵی
یەکدڵی دووبینییە، تاهیرناسناوی ئەدەبی بەلای نادانەوە