برا شادیم غەمە و سوودم زیانە

لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
 2 خولەک  999 بینین
برا شادیم غەمە و سوودم زیانە
ڕەفیق، ڕۆحم سەبوک دەردم گرانە
دڵا، گوڵ خار و شەهدم وەک شەرەنگە
ژیانم ژانە، جیسمم ناتەوانە
کەسان، من ڕاحەتم ڕەنجی فیراقە
خزم، ڕۆژم شەوە و شەو بێ ئەمانە
خودا، من داری سەبرم سبرە باری
نەبێ، من یاری گیانیم حاڵنەزانە
ئەنیسم ئاهـ و ئەفسووسە هەموو ڕۆژ
ڕەفیقم ناڵە و گریەی شەوانە
دەبینم تاڵە شیرینی حەیاتم
دەبیسم دڵبەرم نامێهرەبانە
فەڵەک تا دەستی دایە قەوسی میحنەت
ئەمن بۆ تیری غەم بوومە نیشانە
وەکوو قەیسی سیەچارەم بەڵام یار
وەکوو لەیلایە، مەشهووری جیهانە
بە مێهرت ها ڕەقیب ئاوایە ماڵی
بە قەهرت عاشقان وا ماڵوێرانە
ڕەقیب کەیلی مەییی وەسڵە و بەدایم
ئەداتن گوێ لە ئاواز و تەرانە
بەڵام عاشق دڵی خاڵی لە شادی
ئەنیسی میحنەت و ئاهـ و فەغانە
دەریغا ڕەقس و شادی و وەسڵی دڵبەر
نەوایی موتریب و چەنگی چەغانە
دەریغ پیری موغان و بەزمی قودسی
سەڵایی ساقی و بادەی موغانە
هەمووم لێ بوو بە خەو، دەردا، دەریغا
لە ڕەنجی دڵبەر و جەوری زەمانە
دەسا من چۆن بژیم تاهیرناسناوی ئەدەبی کە یارم
بە کوێری من، بە کامی ناکەسانە