گیان بە سەرگەردی سەرای میوانەکەی تۆم هیممەتێ
لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
3 خولەک
1162 بینین
گیان بە سەرگەردی سەرای میوانەکەی تۆم هیممەتێ
ڕۆح فیدای جاڕووکەشی دەرگانەکەی تۆم هیممەتێ
ئینتزاری ڕێزەنانی خوانەکەی تۆم هیممەتێ
غەوسی ئەعزەمناوی تایبەت من سەگی ئاسانەکەی تۆم هیممەتێ
خاکی ژێر پێی خادەم و دەربانەکەی تۆم هیممەتێ
شاهی جوملەی ئەسفیاکانی توقا و مەرحەمەت
ماهی زومرەی ئەتقیا هەوری سەخا و مەحمیدەت
شێخی یەکسەر ئینس و جان، قوتبی عَظيم المَرتَبهعەرەبی ت
شەمعی جەمعی ئەولیا شەمسی بورووجی مەکرەمەت
زەڕڕەکەی بێ هەستی و پەروانەکەی تۆم هیممەتێ
ها لە تەوفی کەعبەکەی کۆی تۆ ئەوا بێ بەهرە مام
دوور لە نووری فەیز و مەحبووسی غەمی زوڵمەت سەرام
تەیری بێ خەیرم سیفاتی خۆم هەموو لێ بۆتە دام
من ئەسیری نەفسی شووم و گیری زەنجیری هەوام
چاوەنواڕی هیممەتە مەردانەکەی تۆم هیممەتێ
کەوتمە ئاوایی و بیابان دەشت بە دەشت و کێو بە کێو
هەم ئەنیسی وەحش و تەیر و هەم ڕەفیقی جین و دێو
گەر نەبێ لوتفت لەگەڵ من هیچکەسێ نامکا بە خێو
وەک سەگی خوێڕی لەدووم کەوتن بە هووها و بەرد و چێو
چاوەڕێی ئێسقانی شۆرباخانەکەی تۆم هیممەتێ
ئەی بە دەستت حەلل و عەقدی ئەزکیا و ڕەدد و قوبووڵ
هە وەها فەیز و فتووح و کەشف و تەرفیع و نزوول
ئەی سرووری مورتەزا و موجتەبا، نووری بەتوول
ئەی ئەمیری ئەولیا ئەڵڵا و مەحبووبی ڕەسوول
دەس بە دامان و گەدای ئیحسانەکەی تۆم هیممەتێ
شاملی بەخشایشی تەبعی سەلیمت کەی منم
واسیلی ئاسایشی خولقی ڕەحیمت کەی منم
حایزی ڕوتبەی سەخاکەففی کەریمت کەی منم
لایقی جەننەت سەرای قوربی حەریمت کەی منم
خاروخاشاکی بەری کاشانەکەی تۆم هیممەتێ
هەر شەریفێ بێ گومان بەندە و وەزیعێکی هەیە
هەر ئەمیرێ چاکر و عەبد و موتیعێکی هەیە
هەر شەهەنشاهێ هەوای عەفوی جەمیعێکی هەیە
ڕۆژی دیوانی جەزا هەر کەس شەفیعێکی هەیە
ئارەزوومەندی خەتی دیوانەکەی تۆم هیممەتێ
موفلیس و بێ خان و مان تێ هەڵدرا و بەش خوراو
ڕەنج بە باد و خۆڵ بە سەر ماڵ کاول و هەستی نەماو
پێ وڵوو، سەرکز، خەفیف، قەترەی حەیا و حورمەت تکاو
ڕووسیا و شەرمەسار و دڵحەزین و تێشکاو
عایدی ئەلتافە بێ پایانەکەی تۆم هیممەتێ
گەر بە ڕندی و عاشقی و مەستی و خراپی شوهرەبم
یا بە بەدکاری و قەباحەت بەدتری ئەم شەهرەبم
بێ نەسیب و شاربەدەر بێ جێ و سەرای ئەم دەهرەبم
گەر وەکوو تاهیرناسناوی ئەدەبی لە دنیا و ئاخیرەت بێ بەهرەبم
گیانفیدای ناڵە و نەوای دێوانەکەی تۆم هیممەتێ