ئەی مەتلەعی جەبهەت شەفەقی سوبحی جوانی
لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
1 خولەک
961 بینین
ئەی مەتلەعی جەبهەت شەفەقی سوبحی جوانی
ئەی ماچی دوو لێوت سەمەری نەخلی ئەمانی
زوڵفت بەشکەن ڕۆژی ڕەشی زاهیری عاشق
چاوت بە فیتەن غارەتی ئەسرار و مەعانی
سوونەی نەفەست وەک نەفسی بادی بەهەشتی
یا نەفحەیی ئیخلاسی برای گیانی بە گیانی
هاژەی غەزەبت وەک لەهەبی ناری جەحیمی
یا حیلە و مەکر و دەغەڵی دۆستی زبانی
بوومە هەدەفی بێ سەبەبی تیری مەلامەت
تۆ خۆش بە لەگەڵ عیشوەیی ئەبرووی کەمانی
لەو چەشمەیی نۆشە هەموو زەهراوە نەسیبم
لەم زەهرەیە من تاڵە دەمم یا لە نەزانی
من بوومە کوجاری ڕەشی جێماوی هەواران
ئاخ بێ کەسە قاڵ و تەرەب و وەجد و ئەغانی
عومرێکە ئەخۆم ڕەنجی درۆ و وەعد و فەریبت
لاکن لەگەڵ ئەو ناکەسە بوو حەتمی و ئانی
وام زانی وەکوو کێوە وەفا و سەبر و سەباتت
نەمزانی ئەخۆی گۆڵی قسەی موفسید و جانی
یا خوا ببڕن زوانی لەبندا بە زەلیلی
وا تاهیرناسناوی ئەدەبیی خستە غەمی ئێوارە و بەیانی