بە شاخی داخەوە تەنیا وەکوو قۆتر مەدارێ من
لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
1 خولەک
1036 بینین
بە شاخی داخەوە تەنیا، وەکوو قۆتر مەدارێ من
هەزارساڵ ڕابوارد و بێ کشەی بازی شکارێ من
لە بن مەڕ نامورادی زەرد و سیس و وشک و چەوساوە
گوڵی ئاوات و عەزرەت بێ هەتاو و بای بەهارێ من
لە هاژەی قەڵبەز و سروە، لە خشپەی سەرچڵ و سێبەر
تەریک و هاوشەریکی ئەشک و ئاهـ و لێوبەبارێ من
چ دەشتێکە کەوا حۆلی بیابانی لەنێو ئاسکە
چ ئاو، هەر جۆگەیم بۆ پێی ئەمەل لێ بوو بە مارێ من
هەتا کونجی غەمت جێم بوو، دڵم جێی گەنجی شادی بوو
لە کۆشکی عیززەتا ئاخ سەرکز و بێ ئیعتبارێ من
بە بازاڕی ئەویندا وێڵەکەی بێ داخ و سەودا خۆم
لە دەس چوو، زێڕ و زیوی ڕەنگ و فرمێسک بەجارێ من
ئەوا دڵبەر ئەڵێن دیسان جیهان دێنێتە فەڕ تاهیرناسناوی ئەدەبی
دڵ و گیان جاری پێشوو چوو، دە چ بکەم بۆ نیسارێ من