ئەی وجوودی پڕ لە جوودت قووەتی شەرعی مەتین
لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
2 خولەک
1072 بینین
ئەی وجوودی پڕ لە جوودت قووەتی شەرعی مەتین
ئەی جەماڵی باکەماڵت شەوکەتی دینی موبین
فەردی ئەفخەم کانی عیرفان ماحیی کوفر و بدەع
غەوسی ئەعزەم، عەبدی قادر، موحەیی ئەسراری دین
بۆچ وەکوو عیسا بە دەم زیندوو ئەکەی عەزمی ڕەمیم
ئەی بە دەم تیراوی چەشمەی نۆشی فەخری مورسەلین
بۆچ حەیاتی مەعنەویت باقی نەبێ تا ڕۆژی حەشر
ئەی لە لێوی موستەفا جورعەی خۆری مائی مەعین
بۆچ هەتاوی مەجد و عیززەت تا ئەبەد تالیع نەبێ
ئەی دەروونت مەهبەتی ئەنواری رب العالمينعەرەبی
جلوەیێکی تۆ و فوتووحی بابی سینەی عالەمێ
یەک نیگاهی تۆ و سرووری یەک جیهان قەلبی حەزین
قەترەیی فەیزت هەزاران بەحری فەوز و مەعریفەت
ڕەشحەیی ڕەحمت هەزاران تاوی ئەمتاری یەقین
هەر پەیامی تۆ و هەزاران ئایەتی عیزز و عولا
یەک کەلامی تۆ و هەزاران مەخزەنی دوڕڕی سەمین
هەر گەدای دەرگاهی تۆ شاهێکی خاوەن تاج و تەخت
ڕەهنەمای ڕێی ڕاستی بۆ بێکەسان یار و موعین
هەرموریدێکت بە ڕاستی هادییە بۆ کەج ڕەوان
هەر غولامێکت بە ڕوتبە بۆتە قطب العارفينعەرەبی
ئەی بە قوربانی سەگی دەرماڵەکەت کەم گیان و دڵ
زوو بە سا فریام کەوە داماوم و پەست و غەمین
تووتگەکەی قاپی ئەتۆیە ئەی شەهی عالەم حەسەن
هیممەتێ کە بۆ شفای ئەی دافعی دەرد و ئەنین
من سرووری خاترم خۆشی و بەقای ئەم تیفلەیە
هیممەتێ کە بۆ شفای ئەی غەوسی ئەفلاک و زەمین
گەر نەخۆش بێ من لە غەمدا نێودڵم وەک دۆزەخە
هیممەتێ ئەی ئاستانت هەر وەکوو خولدی بەرین
زوو بە بۆ خاتر خودا و سوڵتانی جەمعی ئەنبیا
هیممەتێ کە بۆ حەسەن ئەی شاهی زومڕەی ڕاستین
هیممەتێ کە بۆ حەسەن تاهیرناسناوی ئەدەبی بکە ڕزگار لە غەم
ئەی دڵ و گیانم فیدات بێ و هەم سەر و ماڵم ڕەهین