موحەببەت بۆتە داخی ڕۆح و گیانم

لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
 2 خولەک  1001 بینین
موحەببەت بۆتە داخی ڕۆح و گیانم
موحەببەت بردی ئارام و تەوانم
موحەببەت پێم دەبەخشێ تاجی شاهی
موحەببەت پێم ئەدا بەرگی گەدایی
موحەببەت بۆتە ئاگری زۆر بەتاوم
دەسووتێنێ هەموو جەرگ و هەناوم
موحەببەت شێر دەکاتە مامەڕێوی
موحەببەت خەڵک دەکاتە وەحشی کێوی
موحەببەت بۆ پەڕەی دڵ نیشی خارە
موحەببەت بۆ گەرووی گیان ژاری مارە
موحەببەت وەک عەزابێکی ئەلیمە
کەسێ بوو موبتەڵای، دایم سەقیمە
موحەببەت زیللەتە و خواری و خەفیفی
موحەببەت میحنەتە و زاری و زەعیفی
موحەببەت یەئس و بێزاری و حیرمان
موحەببەت دەردی بێ پایان و دەرمان
موحەببەت مەکر و خودعە و کیزبی ئەقوال
موحەببەت زوڵمەتی ئەخلاق و ئەفعال
موحەببەت نەخڵی باخی نائومێدی
موحەببەت بێ مورادی و بێ موریدی
موحەببەت نەوبەری باخی مەلامەت
موحەببەت سوودی سەرمایەی نەدامەت
موحەببەت نفرەت و دووری لە ئینسان
موحەببەت وەحشەت و درژی لە یاران
موحەببەت خولفی وەعدە و دووزەبانی
بەزاهیر گوڵ بەڵام دڕکی نەهانی
موحەببەت دووزەبانی و دووکراسی
موحەببەت بەدنەهادی و بێ ئەساسی
موحەببەت نەفیی هاوڕێیی و ڕەفاقەت
موحەببەت تەردی ئیخلاس و سەداقەت
موحەببەت قەترەکەی فرمێسکی عوششاق
موحەببەت ئاهەکەی گیانسۆزی موشتاق
موحەببەت باس و بەدنامی زەمانە
موحەببەت بۆهەموو تیرێ نیشانە
موحەببەت غارەتی زوهد و تەسەووف
موحەببەت باعیسی ئاخ و تەئەسسوف
موحەببەت دوور لە شێوەی ئەهلی عیرفان
موحەببەت نەقزی حوکمی عەقڵ و ئیمان
موحەببەت زوڵمەتی بێ سەفوەتی دڵ
موحەببەت زەحمەتی بێ ڕەحمەتی دڵ
موحەببەت مەحوی ڕێ و ئایینی پاکان
موحەببەت ڕەددی داوای سینەچاکان
موحەببەت ئاهـ و ناڵە و دڵفگاری
موحەببەت میحنەت و گریان و زاری
موحەببەت تاهیراناسناوی ئەدەبی بەهرە و نەسیبت
موحەببەت دای بە ئەم چەشنە فەریبت