ڕەفێقان هاتووە وادەی وەفاتم

لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
 1 خولەک  1196 بینین
ڕەفێقان هاتووە وادەی وەفاتم
ئەڵێن بێ مەیلە سەرمایەی حەیاتم
بە حوسن و بێوەفایی ئەو شەهیرە
وەکوو عیشق و غەم و سەبر و سوباتم
ئەگەر ببڕێتەوە بازاڕی عالەم
ئەمن نابڕێتەوە داوا و خەباتم
لە من دووری بە زاهیر نەک بە باتین
لە تۆ تاکم بەڵام دایم لە لاتم
بژی ئەی نازەنین یارم بە شادی
جەهەننەم، من کە وا تانەی وڵاتم
ئەگەر زوهرەی ئەمن هەر موشتەریتم
ئەگەر زەهری ئەتۆ نوقڵ و نەباتم
ئەگەر مانگی کەتانی سینەچاکم
ئەگەر ڕۆژی ئەمن زەڕڕە سیفاتم
ئەگەر بەردی لە حەسرەت وەک هیلالم
ئەگەر گیانی بە قورئان گیانفیداتم
لەگەڵ تاهیرناسناوی ئەدەبی ئەگەر کەچبازی ئەی یار
بە ڕاستی خاوەنی میهر و وەفاتم