شەرمەسار و دڵحەزینم خەستە و خوار و زەلیل
لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
3 خولەک
903 بینین
شەرمەسار و دڵحەزینم خەستە و خوار و زەلیل
غەوسی ئەعزەم هیممەتێ قوتبی دوو عالەم سا دەخیل
خاکی ئاسانەت بە سورمەی چاوی دڵ کەم کافییە
قەت لە ڕێ وێڵ نابم ئەو تۆزە بەسە بۆ من دەلیل
کێیە وێنەی من بە تاوان و قەباحەت بێ بەدەڵ
کێیە وێنەی تۆ بە عیرفان و کەرامت بێ بە دیل
کێیە وێنەی من بە عونفی باری عسیان بێ نەزیر
کێیە وێنەی تۆ بە لوتفی فەیزی ڕەحمان بێ مەسیل
من ئەسیری موڵکی ورد و هانی بەحری مەعسیەت
تۆ ئەسیری موڵکی بێ پایانی ئەلتافی جەلیل
من نگوونساری غرووری نەفسی بەدفەڕ جامی شووم
تۆ لە ئەتواری سرووری قەبسی ئەنواری جەمیل
تۆ جگەرگۆشەی حەبیبی زاتی ربّ العالمينعەرەبی
من جەفاپیشەی قوسووری تاعەت و زادی قەلیل
بەم هەموو باری گوناهـ و دەردی بێ پایانەوە
هاتمە ژێر بەیداخەکەت ئەی خاوەنی زیللی زەلیل
فەرموو با سنکم لە مل نین با ئیدی خوێڕی نەبم
هاوسواڵەی کەلبی قاپیم کەن دەبا دەرچم لە بیل
ئەی سەگانی دەرگەهت چاتر لە شێرانی عەرین
ئەی غولامانی دەرت ئەو بان لە شاهانی نەبیل
بۆ حەسەن حاڵم پەرێشانە و دەروونم پڕ عەزاب
تۆ تەبیبی حاڵزان و من سەقیم و ئەو عەلیل
هیممەتێ کە بۆ حەسەن ئەی فەیزی ئەنفاست شەفا
ڕەحمەکەت شیفولعەلیل و لوتفەکەت یسقەلغەلیل
هیممەتێ کە بۆ حەسەن ئەی سەروەری ئازادەگان
ئەو نەخۆشە و من بە دەس ئالامەوە مەحبووس و دیل
سا شفایێ بەو شەوەی وا بوویتە ڕەفڕەف بۆ نەبی
سا شفایێ بەو دەمەی وا چوویتە یاری جیبڕەئیل
بۆ حەسەن ڕەحمێ بە حاڵم کە بە حەققی ذوالمننعەرەبی
زوو بە سا جورعەی شفایێ ئەی بە هیممەت بێ عەدیل
زوو بە سا جورعەی شفایێ ئەی لەبت چاوەی حەیات
زوو بە سا جورعەی شفایێ ئەی دەهانت سەلسەبیل
ئەی شفای بیمار بە ئەنفاسی موبارەک وەک مەسیح
ئەی لە قەتعی تەو، بە ئەزکاری موقەددەس وەک خەلیل
بۆ حەسەن با بێ شفایێ مەحزی ڕۆحی موستەفا
خاتروڵڵا تابەکەی مێروولە بم غەم میسلی فیل
تۆ شفای بیمار و ئالامی بە ئیزنی زاتی حەق
زووبە سا تۆ بی و خودا، ئەی تۆ عەزیز و من زەلیل
زووبە سا تۆ بی و خودا ئەی من جەهوول و تۆ عەقیل
بۆ حەسەن با بێ شفایێ و لێم قبووڵ کەرێدەقی نائاشکرا قەدەم
تا وەکوو تاهیرناسناوی ئەدەبی سەر و گیان کەم لەڕێی تۆدا سەجیل