ئەی فەڵەک ئیدی لە تۆ ناخۆم فەریب

لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
 1 خولەک  1104 بینین
ئەی فەڵەک ئیدی لە تۆ ناخۆم فەریب
بێ سەمەر بوو میحنەتی سەبر و شەکیب
مەحوی نووری عیشقی یارم گوێم نییە
گەر بڵاو بێ زوڵمەتی جەوری ڕەقیب
فەسڵی خۆش ئاو وهەوای فەسڵە لەلام
وەک بەهاری ڕووحفەزای وەسڵی حەبیب
ئەی برای من تیری دوژمن نامکوژێ
کوشتمی ئەمما جەفای عیشوەی تەبیب
من لە ئەو نەخڵی قەدە، باتی ڕوتەب
هەر بەڵا باری بە سەرما یا نەسیب
نوکتەسەنجی باعیسی دەردیسەرە
زوو بە بۆ خاڵی لەبی بە تۆ لەبیب
سیلسیلەی مەنزوومی زوڵفی تاهیراناسناوی ئەدەبی
لایقە بۆ دەرسی ئوستادی ئەدیب