کلیل و دەرگا

لە کتێبی:
مێرگی زام مێرگی هەتاو
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  1340 بینین
دەرگای گەنم
دەرگای شەکر
دەرگای شاخ و
دەرگای دەشت و
دەرگای زاممان
وەکوو سروودی «ئەی ڕەقیب»
هی ئەو خەڵکەن!.
بەڵام کلیل
هەموو هەموو کلیلەکان
وان لە گیرفانی شەرواڵی
دزە قارەمانەکانی کوردستاندا!!