ڤینتسییا

لە کتێبی:
مێرگی زام مێرگی هەتاو
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  639 بینین
ئۆهـ! دیدەنی
ڤینتسییا
لە ماچی عاشقان ئەچێ:
نە ژمارەی
ئەو ماچانە
تەواو ئەبێ و
نە گیان هەرگیز
تێر ئاو ئەبێ و
نە دەم
تاقەتی لیێ ئەچێ!