لەبری من

لە کتێبی:
مێرگی زام مێرگی هەتاو
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  523 بینین
من ناتبینم بەڵام گۆیژە ئەتبینێت و
ئەویش چاوی منی تیایە.
من ناتبینم
بەڵام هەزار مێرد ئەتبیسێ و
ئەویش گوێچکەی منی تیایە.
من ناتگەمێ و لاتەوە نیم
بەڵام خەم ڕاکشاوی تەنیشتە و ئەویش:
بۆن و ئەویش پەنجە و
ئەویش هەموو ماچەکانی یادگار و
کزەی شیعری منی تیایە!