خەون

لە کتێبی:
مێرگی زام مێرگی هەتاو
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  719 بینین
من ئێستاکە
هەموو شەوێ گوڵەگەنم
دێتە خەوم
ئەمکا بە دەغڵ بۆ خۆیی و
بۆ بەیانیی کە هەڵ ئەسم
نە ئەو دیارە و
نە من دەغڵ و
برسیتر بووە تەمەنم!.