جیمس جۆیس

لە کتێبی:
مێرگی زام مێرگی هەتاو
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  568 بینین
سەر ئەوەندەی
گوێزی هیندی.
عەینەکێکی بازنەیی
لەشێک هەر تۆزێ لە قامیش
بە خۆوەتر.
لەو گوێزەدا زەریا ئەژیا.
لەبن عەینەکدا دوو خۆر و
لە قامیشدا سیمفۆنیا!