114- ناس

لە کتێبی:
قورئانی پیرۆز بە کوردی
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  1269 بینین

وە ناو خودا کە دەهندە و دلۆڤانە

1) بێژە: من خۆ دەپارێزم بە خودانی ئەم مەردمە،

2) فەرمانڕەوای ئەم مەردمە،

3) خودای [گەورەی] ئەم مەردمە،

4) لە بەڵای وازوازیهێنی خۆپەنادەر؛

5) ئەوی دڵی ئەم مەردمە کرمێ دەکا؛

6) لە جنۆکە و لە مەردمیش.