113- فەلەق

لە کتێبی:
قورئانی پیرۆز بە کوردی
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  1188 بینین

وە ناو خودا کە دەهندە و دلۆڤانە

1) بێژە: من خۆ دەپارێزم، بە وەدی هێنی زا لە ماک،

2) لە وەزەنی هەرچی دروستی کردووە؛

3) لە ڕوشەی شەو، کاتێ تاریکایی دادێ؛

4) لە تۆشی جادوگەرانی پف دەکەنە چەند گرێیەک؛

5) لە گێچەڵی ئێرەیی بەر، وەختێ کە ئێرەیی دەبا.