94- ئینشیڕاح
لە کتێبی:
قورئانی پیرۆز بە کوردی
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
662 بینین
وە ناو خودا کە دەهندە و دلۆڤانە
1) ئەدی ئێمە تۆمان سینە فڕەهـ نەکرد؟
2) قورساییشمان لەسەر شانانت لا نەبرد؟
3) ئەوەی پشتی چەماندبووی؟
4) ناوبانگیشتمان بەرزەوە کرد.
5) لەپاش تەنگانە فەرحانین؛
6) ئارێ، لە پاش تەنگانە فەرحانی هەیە.
7) هەرگا لە کارت قوتار بووی، ڕاستەوە بە [بۆ کارێک تر].
8) ئەوسا لەبەر پەروەرێنت بلاڵێوە.