93- زوحا

لە کتێبی:
قورئانی پیرۆز بە کوردی
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  906 بینین

وە ناو خودا کە دەهندە و دلۆڤانە

1) سۆندێ دەخۆم بە چێشتەنگاو،

2) بە جەنگەی هەدا دانی شەو،

3) پەروەرندەت نە وازی لە تۆ هێناوە، نە لێت قەڵسە.

4) دیارە دواڕۆژ بۆ تۆ لە دنیا چاترە.

5) بەم زووانەش پەروەرندەت چاکەی وەهات دەگەڵ دەکا، ڕازی دەبی.

6) چما نە سێویەک بووی، ئەو پەنای پێدای؟

7) دی گومڕایو ڕێی نیشان دای؟

8) دی هەژاریو لە ئاتاجی دەری خستی؟

9) سا تۆش هەتیو مەڕەنجێنە؛

10) دەرۆزەکەر مەتارێنە؛

11) تۆ هەر باسی چاکەی پەروەرندەت بکە.