91- شەمس

لە کتێبی:
قورئانی پیرۆز بە کوردی
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  475 بینین

وە ناو خودا کە دەهندە و دلۆڤانە

1) سوێند بە خۆر و بە تیشکی،

2) بەم هەیڤەش کە بەدوویدا دێ،

3) سۆند بەو ڕۆژەش کە تیف تیفەی هەتاو دەدا،

4) بەو شەوەش کە دای دەپۆشێ،

5) بەو عاسمانە و بەوەی ئەوی وەدی هێنا،

6) بەو زەمینە و بەوەش کە وا پانی ڕاخست،

7) بە گیانی مرۆ سوێندەکەو بەوەش کە ڕێکی خستوە،

8) ئەوسا هەموو تاوانباری و پارێزگاری دە ویژدانی گەیاندووە.

9) دیارە هەر کێ گیانی خاوێن ڕاگرتووە، ڕزگار بووە.

10) هەر کەسێکیش دە گوناهیەوە پێچاوە، دۆڕاندوویە.

11) هۆزی سەموود چون لە ڕادە لایان دابوو، باوەڕیان بە خودا نەبوو.

12) کە لە هەمووان چارە ڕەشتر ڕاستەوە بوو.

13) ئەوسا پێغەمبەری خودا پێیانی وت: لە حوشتر خوا و لە ئاودانی ئاگادار بن.

14) جا باوەڕیان پێ نەکرد و پەیان کرد. ئەوسا کە پەروەرندەیان، لە سۆنگەی گوناهەکەیان، بەڵایەکی ناردە سەریان، هەمووی ڕێکی زەوی کردن.

15) لە ئاکامی ئەم کارەشی ترسی نییە.