1- فاتیحە

لە کتێبی:
قورئانی پیرۆز بە کوردی
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  4138 بینین

1) وە ناو خودا، کە دەهەندە و دلۆڤانە.

2) سوپاس بۆ خوا، کە ڕاهێنەری جیهانە.

3) دەهەندەیە و دلۆڤانە.

4) خاوەنی ڕۆژی پەسڵانە.

5) ئێمە هەر تۆ دەپەرستین؛ پشتن هەر بە تۆ دەبەستین.

6) لە ڕاستەڕێ شارەزان کە.

7) ڕێی ئەوانەی کە خۆت چاکەت دەگەڵ کردوون؛ نەک ئەوانەی کە وەبەر تووڕەیی کەوتوون؛ نە ئەوانەش کە لاڕێ بوون.